لیستێكی ناوی ئەو وڵاتانە بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ لەرێگەی وەبەبەرهێنانه‌وه‌ پاسپۆرتەكانیان به‌ده‌ستده‌هێنرێت

ئاژانسی ئابوری "بلومبێرگ"ی ئەمریكی لیستێكی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردووەتەوە كە دەكرێت پاسپۆرتەكانیان لەرێگەی وەبەبەرهێنان لە ئابوریەكەیدا بەدەستبهێنیت .

لیستەكەناوی 10وڵات لەخۆگرتووە ، كەهەشتیان وەك پەناگەی باج لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتیەوە پۆڵێنكراوون، بەڵام زۆربەی خاوەنكار و بازرگانەكان پەسەندیان دەكەن لەبەر چەندین هۆكاری دیكە.

"كریستیان كیلین" بەرێوبەری كۆمپانیای "هینلی و هاوبەشەكانی " كە راوێژو رێنمایی پێشكەش دەكات لەبواری بوون بەخاوەنی پاساپۆرت وتی "ئەگەر   خاوەنی یەختێك و دوو فرۆكەبیت،هەنگاوی دواترت چییە؟ بێگومان بەدەستهێنانی پاسپۆرتێكی ماڵتی ،ئەوەش دواهەمین شتە كە پێویستە بیری لێبكەیتەوە،ئێمە كریارمان هەیە كە كۆیاندەكاتەوە".

كریستیان كیلین ئەوەشی ووت " سەرمایەدار و دەوڵەمەندەكان بەدوای ئارامی و ئاسایشدا دەگەرێن ،ئەوان ئاسایشی دەروونی و جەستەیان دەوێت بەدوور لە كێشەو توندوتیژیەكانی  وڵاتەكانیان".

بەگوێرەی بلومبێرگ بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتیبوون یان پاساپۆرتی دووەم  لە نەمسا، گرانترینە لەنێوان ئەو دەوڵەتانەدا ، و لەپێناو بەدەستخستنی پاسپۆرتی نەمسا پێویستە بڕی 23.23ملیۆن دۆلار لە ئابوری ناوخۆیی ووڵاتەكە وەبەرهێنان بكەیت .

  دورگەی قوبرس لە پۆڵێنكردنەكەدا ریزبەندی دووەكی گرتووە كە دەتوانرێت مافی هاوڵاتی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنیت بە وەبەرهێنانی بڕی نزیكەی 2.375ملیۆن دۆلار .

هەروەك ماڵتا لەریزبەندی سێهەمدایە. كە بەپێی بلومبێرگ  1.065 ملیۆن دۆلار بەسەبۆ بەدەستهێنانی پاساپۆرتی ئەو وڵاتە.

هەریەكە لە دورگەی سانت لوسیاو دومنیكا ،و ئەنتایگۆ و باربودا لەكاریبی لە ریزبەندی كۆتایی پۆڵێنكردنەكەدا هاتوون و  لەرێگەی وەبەرهێنانی تەنها 100 هەزار دۆلار دەتوانیت ببیتە هاوڵاتی ئەو ووڵاتانە .
 
میله‌ت


PM:02:05:22/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌