رێكخراوی GIZ لەعێراق‌ 800 هەلی كار لە شاری سلێمانی رادەگەیەنێت

رێكخراوی GIZ لەعێراق‌ 800 هەلی كار بۆ پاراستن و خزمەتكردنی پاركی ئازادی و هەواری شاری سلێمانی رادەگەیەنێت. 

پارێزگاری سلێمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد "لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، لێپرسراوی راستەوخۆی ڕێكخراوی GIZ و رۆلاد لاكنەر جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوه‌كه‌، 800 هەلی كار ڕادەگەیەنن بۆ پاراستن‌ و خزمەتكردنی پاركی ئازادی‌ و هەواری شار". 

بەپێی راگەیەنراوەكەی پارێزگاری سلێمانی "جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوه‌كه‌ وتوویه‌تی لەئێستادا ڕێكخراوەكەیان كاردەكات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لەشاخی ئەزمڕو گۆیژە، بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتودا 800 هەلی كار ڕابگەیەنێت بۆ پاراستن‌ و خزمەتكردنی هه‌ردوو پاركی ئازادی‌ و هەواری شار".

له‌و راگەیەنراوەدا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ "لەبەرامبەردا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وتویەتی‌ قەیرانی دارایی‌ و خراپی خزمەتگوزارییەكان بوونه‌ته‌هۆی دروستكردنی بۆشاییەكی تەواو، دەكرێت ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ڕۆڵی باس ببینن لەپڕكردنەوەی ئەم بۆشاییانەدا".

لەراگەیەنراوەكەدا باس له‌وه‌شكراوه‌ "پارێزگاری سلێمانی رونیكردووه‌ته‌وه‌ لەسلێمانی جگە لەئاوارەی ناوخۆیی، پەنابەری وڵاتانی دراوسێش هەن‌ و بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتە سیاسییەكان لەناوچەكەدا ئەگەری زیادبوونی ژمارەی ئاوارەو پەنابەری دیكه‌ هه‌یه‌".



PM:03:28:20/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 5486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌