كاری زۆر ژنان تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌كات

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی 45 سه‌عات كار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ژنان توشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌كات.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دیی كه‌ 7065 كرێكار له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شدارییان تێدا كردبوو كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 35 بۆ 75 ساڵ ده‌بوو و توێژینه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی 12 ساڵی خایاندووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 45 سه‌عات كارده‌كه‌ن مه‌ترسیی توشبوونیان به‌ زۆر نه‌خۆشی لێده‌كرێت له‌وانه‌ش شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، له‌ كاتێكدا كاری زۆر پیاوان له‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌پارێزێت .

توێژینه‌وه‌كه‌ بۆ زانیارییه‌كانی ته‌مه‌ن‌و ڕه‌گه‌ز‌و ئه‌تنیك‌و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌شی ڕه‌چاو كردووه‌ و له‌ماوه‌ی ئه‌و 12 ساڵه‌دا چاودێریی گه‌شه‌كردنی شه‌كره‌ی دووه‌می كردووه‌، دواتر سه‌رنج دراوه‌ ئه‌ونه‌خۆشییه‌ له‌ (10%)به‌شداربووه‌كاندا گه‌شه‌ی كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده‌ توێژینه‌وه‌كه‌ زۆر سه‌رنجی پیاوه‌كان‌و قه‌ڵه‌وه‌كان‌و به‌ته‌مه‌نه‌كانی داوه‌ كه‌چی تووشبونی پیاوان به‌شه‌كره‌ كه‌متر بووه‌ یان په‌یوه‌ندی نه‌بووه‌ به‌شێوازی ژیانی پیشه‌ییانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی سه‌عاتی زۆرتر كاریان كردووه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌و نه‌خۆشییه‌ كه‌متر بووه‌.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ژنه‌كان، ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی 45 سه‌عات له‌ هه‌فته‌یه‌كدا كاریان كردبوو زۆرتر مه‌ترسی گه‌شه‌كردنی شه‌كره‌یان له‌سه‌ر بوو به‌ ڕێژه‌ی (63%) به‌ به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌ 35 بۆ 40 سه‌عات كاریان ده‌كرد له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

یه‌كێك له‌ پزیشكه‌ به‌شداره‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌نگاوی داهاتوویان توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت له‌سه‌ر كاریگه‌ریی كاری ده‌ره‌وه‌ و ماڵه‌وه‌ی ژنان له‌سه‌ر په‌نابردنی ئه‌وان بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و جگه‌ره‌كێشان و زۆرخواردن له‌ چاو پیاواندا.


PM:02:19:19/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌