له‌باره‌ى ده‌ریاچه‌ى دووكان ئه‌م بڕیاره‌ درا

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان و قایمقامی قەزای دوكان و بەشی پۆلیسی دوكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گەشتوگوزاری قەزای دوكان  له‌پێناو ڕوونه‌دانى حاڵه‌تى خنكان و پارێزراو بوونى گه‌شتیاران  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ درا 

خاوەن كەپرەكانی سەر دەریاچەی دوكان زانیاری بده‌ن  بە گەشتیاران له‌پێناو ئاگا له‌خۆبوونیان و ڕوونه‌دانى هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ، تاگیانى هه‌موولایه‌ك پارێزراو بێت به‌تایبه‌ت  لەكاتەكانی مەلەكردنی گەشتیاران لەدەریاچەی دوكان .

له‌به‌شێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌  ڕێنمایی درا به‌ خاوەن كەپرەكان بەمەبه‌ستی زیاتر پاراستنی ئەمنییەتی سنوری قەزای دوكان ئەویش بە هەڵواستنی تابلۆی زانیاری و هاوكاریكردنی گەشتیاران لەكاتی سەردانیكردنیان بۆسنوری قەزای دوكان .


PM:12:40:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌