دەروازە ئاوییەكانی بەندەری ئوم قەصر بەڕووی كاڵاو شمەكە هاوردە كراوەكاندا كرانەوە


دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەسرەوە هاتوچۆكردنی ئاوی لەبەندەری ئوم قەصر  راگیرابوو،ئەمرۆ دەروازەكانی ئەو بەندەرە بەرووی كاڵاو شمەكە هاوردە كراوەكاندا  كرانەوە.

لەلایەكی ترەوە،  عەمید عەلی حەسەن هەلیل بەرێوەبەری پۆلیسی نەوتی باشوور  لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند  بەهۆی تەقاندنەوەی تاوەرێكەوە كە وزەی كارەبا دەگەیەنێتە خۆرئاوای قەزای قورنە ،ناوچەكە بێ كارەبا بوە


PM:03:22:17/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌