كۆمپانیای لێگزس ئۆتۆمبێلێكی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندی ناوازەی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌


یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێزه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لێگزسه‌ له‌ڕووی بۆدی و بزوێنه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها لێگزس خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر نایابه‌ كه‌ ئێسته‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌شێوازێكی به‌‌هێزتر و دیزاینێكی جوانتر خراوه‌ته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌.

له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای لێگزس ئۆتۆمبێلێكی نوێیان خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ به‌ناوی "Lexus LX" ه‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یان دروست كردووه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ زۆر به‌ئه‌سته‌م ئۆتۆمبێله‌كانی تر بۆی ده‌چن، چونكه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ مۆدێل به‌رزه‌ "SUV"یه‌ خاوه‌ن هێزێكی زۆره‌ و كێشێكی قورسی هه‌یه‌ و له‌ڕووی بۆدیشه‌وه‌ زۆر به‌ پته‌وی دروست كراوه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ ببێته‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵك. 

كۆمپانیاكه‌ زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، لێگزس ئێڵ ئێسك جیاواز له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر خاوه‌ن هێزێكی زۆره‌ و بزوێنه‌رێكی 3.5 بۆ دانراوه‌ له‌گه‌ڵ هێزی 383 ئه‌سپ، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هه‌شت پستۆنه‌ و كێشی بۆدییه‌كه‌یشی شه‌ش هه‌زار پاوه‌نده‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ نرخی بگاته‌ 85 هه‌زار و 630 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 



PM:07:29:15/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌