ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر كارەكانی بەردەوام دەبێت


سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەكارەكانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەردەوامدەبین و كاری لیژنەكانی ئەنجومەنیش بەردەوامدەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوەیەوەو دواتر ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: بەپێی یاسا دوای كۆتاییھاتنی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەتوانرێت بۆ ماوەی 90 ڕۆژ لەكارەكانمان بەردەوامبین، بۆیە لەكارەكانمان بەردەوامدەبین و كاری لیژنەكانی ئەنجومەن بەردەوامدەبێت.

سەبارەت بەپێكھێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ووتی: ئێستا بڕیاری پێكھێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان دراوەو پێویستە ناوی كاندیدەكان بۆ ناوشاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكان دیاریبكرێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا ناوی كاندیدەكان پێشكەش بكرێت و دواتر دەنگی لەسەر دەدرێت.


PM:04:05:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌