كار بۆ بەنیودەڵەتی كردنی مەرزی سەرتەک دەكرێت

 بۆ گەیشتن بەقۆناغی بەنیودەڵەتی كردنی مەرزی پشتە لەسەرتەك بەفەرمانی قوبادتاڵەبانی جیگری سەرۆكی حكومەت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو مەرزە ئەنجام دەدرێت‌و لەهەنگاوی یەكەمیشدا ریگاوبانەكەی چاك دەكرێت. 

لەو بارەیەوە حسێن ئەحمەد قادر, بەرێوەبەری گومرگی گەرمیان رایگەیاند ''دوای چارەسەركردن ‌و كردنەوەی مەرزی پشتە سەرتەك ئێستا مەرزەكە هەنگاو بۆ بەنیودەڵەتیكردنی دەنێت ‌و بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەنجام دەدرێت ‌و  لەقۆناغی یەكەمدا رێگاوبانەكەی چاك دەكرێت لەئێستاشدا هەردوو بەرێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوە و رێگاوبانی گەرمیان ‌و هەڵەبجە تیمەكانیان لەوێ‌ كاردەكات بۆ چاكردنی رێگاوبان و كار ئاسانیكردنی بۆ شۆفیران''.

حسێن ئەحمەد قادر ڕاشیگەیاند ''لە ئێستادا بازرگانان و شۆفێران بەشێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە مەرزە داناخرێت''. 


PM:03:57:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌