هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هەولێر قەدەغەكرا



بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، هاتووچۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هەولێر – كۆیە سنووردار دەكات و بارهەڵگرەكان تەنیا دەتوانن شەوانە كارەكانیان رابپەڕێنن.

بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لە كاتژمێر (6) ی بەیانی تاوەكو (8) ی شەو هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە رێگەی كۆیە – هەولێر، كۆیە – تەقتەق قەدەغە دەكرێت.

بەڕێوەبەری شارۆچكەی تەقتەق وتی: ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ناتوانن بە رێگەی هەیبەت سوڵتان و كلكەسماقدا هاتوچۆ بكەن.

لە ماوەی رابردوودا چەند رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگەی كۆیە – هەولێر روویاندا، بەهۆیانەوە نزیكەی (10) كەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.

قایمقامیەتی قەزای كۆیە لە ڕاگەیەندراوێكیدا دەڵێت: دوابەدوای پەیوەندی تەلەفۆنیمان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە كاتژمێر (6) ی بەیانی تاكو (8) ی شەو تا گرفتی ڕێگەی پردێ چارەسەر دەكرێت.

راشیگیاند، ئەم بڕیارە لەدوێنێوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو كاری پێدەكرێت.


AM:11:13:08/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌