ئەگەری راگرتنی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی جاگوار هه‌یه‌


بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جاگوار, لاندرۆڤەر رالف سپیت رەخنەی لە رێککەوتننامەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا کە بە برێکست ناسراوە گرت و هۆشداری ئەوەی دا کە کۆمپانیاکەیان لە بواری سەرمایە گوزاری تووشی ریسکێکی گەورە بۆتەوە.

سپێت لە لێدوانێکدا بۆخ رۆژنامەی تایمز رایگەیاندووە کە ئەگەر بێتو رێککەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لەسەر بنەمایەکی رێکوپێک نەبێ ئەوە زیانی 80 ملیار پاوند بە سەرمایەگوزارییەکانی کۆمپانیاکەمان دەکەوێ و بۆیە ئەگەری داخستنی هێڵی بەرهەمهێنانمان هەیە لە بەریتانیا.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جاگوار لاندرۆڤەر گوتیشی: "بە هۆی رێککەوتنێکی خراپی وەک برێکست، 1.2 ملیار پاوند باج کەوتۆتە سەر کۆمپانیاکەمان و سەرلە نوێ پێویستە پێناسەیەک بۆ خەرجییەکانمان بکەینەوە".


PM:06:37:07/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌