زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌می هه‌رێمه‌

به‌پێی ریزبه‌ندی گوگڵ سكوڵه‌ر سایته‌شنی جیهانی، زانكۆی دایك (زانكۆی سلێمانی) له‌ناو ته‌واوی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 كه‌ 15 زانكۆن، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌، زانكۆی دایك (زانكۆی سلێمانی) له‌ناو ته‌واوی زانكۆ حكومی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 كه‌ 30 زانكۆن، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

جێی باسه‌، سایته‌شن واتا چه‌ندێتی به‌كارهاتووی توێژینه‌وه‌كانی توێژه‌رانی زانكۆكان له‌ توێژینه‌وه‌ بڵاوبووه‌كانی جیهاندا.


PM:01:53:07/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌