بەهۆی تویتەكانی ترەمپەوە، نرخی هەر بەرمیلێكی نەوت 10 دۆلار بەرز بووەتەوە


ئەمڕۆ نوێنەری ئێران لە ڕێكخراوی ئۆپكی وڵاتانی هاوردەكاری نەوت رایگەیاند ''بەهۆی تویتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە، نرخی هەر بەرمیلێكی نەوت 10 دۆلار بەرز بووەتەوە''.

حسێن كازمپوور ئەردەبیلی بۆ ماڵپەڕی هەواڵی وەزارەتی نەوتی ئێران وتوویەتی "ترەمپ، تویتەكانی تۆ بەلایەنی كەمەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی 10 دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێكی نەوت، تكایە بەسیكە، دەنا زیاتر هەڵدەستێ".

ئەردەبیلی ئاماژەی بەوە داوە كە ترەمپ هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە ئاڵۆزتر بكات.

هەروەها داواشی لە ئەمریكا كرد ڕێگە بەهێزە جیهانیەكانیش بدات بەشداری لە دیداری سبەی هەینیی ڤییەنادا بكەن.

چەند ڕۆژێكە ترەمپ زنجیرەیەك تویت بڵاودەكاتەوە و تیایدا داوا لە ئۆپك دەكات نرخی نەوت دابەزێنن.


PM:02:32:06/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌