سەرۆکی ژوور بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانی ئەمریکا کرد

دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 7ـی 2018 بەشداریان لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا كرد.

  كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا سازی كردبوو.

 ئەو مەراسیمە كە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و، لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو.


PM:12:07:06/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌