یاسین ڕەحیم: داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی ده‌كه‌ین بێنه‌ كوردستان و كارگه‌ دروست بكه‌ن

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''له‌ سه‌ردانێكماندا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، داوامان له‌ سه‌رمایه‌داران و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی كرد كه‌ بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و كارگه‌ دروست بكه‌ن  و كاڵاكانیان راسته‌وخۆ له‌ناو خه‌ڵكدا به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵێنیشمان پێدان هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك بێته‌ كوردستانه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاسانكاری ته‌واوی بۆ ده‌كه‌ین''.

یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران  ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت ''شاندێكی بازرگانی و كشتوكاڵی شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوایی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداریمان كرد له‌ پێشانگایه‌كی گه‌وره‌دا كه‌ ١٣٠٠ كۆمپانیا له‌ ٣١ وڵاتی جیهانه‌وه‌ به‌شداریان كرد بوو، بازرگانانی سلێمانی توانیان كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن و چاومان به‌ به‌رپرسانی باڵای ئێرانیش كه‌وت و هه‌وڵی جدیمان دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان''.
 



PM:07:18:05/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌