کۆریا: دەمانەوێت بازرگانانی سلێمانی لە پێشانگا گەورەکانی وڵاتەکەمان بەشداری بکەن

بەمەبەستی بەشداریکردنی بازرگانانی سلێمانی لەپێشانگاکانی ووڵاتی کۆریادا بەرپرسانی باڵوێزخانەی ئەو ووڵاتە لە کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.

سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری گەشەپێدانی بازاڕ و بازرگانی لە باڵوێزخانەی کۆریا لەھەولێر .

لە کۆبونەوەکەدا مستەفا جەواد(کۆترا) بڕێوەبەری گەشەپێدانی بازاڕ و بازرگانی لە باڵوێزخانەی کۆریای باشوور لەبەغداد ڕایگەیاند: دەمانەوێت لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندیەکانمان بەھێزتربکەین تا بتوانین بازرگانان لە پێشانگا گەورەکانی کۆریا بەشداری بکەن بۆئاشنابون بەبەرھەمە تازەکانی ئەو ووڵاتە".

ئەو نوێنەرەی باڵوێزخانەی کۆریای باشوور ڕاشیگەیاند: ھەموو کار ئاسانیەک دەکەین بۆ شاندە بازرگانیەکان لەکاتی بوونی ھەر پێشانگایەک وە ژووری بازرگانیش دەتوانێت بازرگانەکانی ئاگادار بکاتەوە لەکاتی پێشانگاکاندا.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: سوپاسی باڵوێزخانەی کۆریا دەکەین بۆ بەدەمەوەھاتنی بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان، وەک ژووری بازرگانی خۆشحاڵدەبین بۆ بەشداریکردنمان لە پێشانگاکاندا.

ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە باڵوێزخانەی کۆریا لەشاری ھەولێر لەکاتی بونی ھەر پێشانگایەکدا پێشتر ژوورەکەمان ئاگادار بکاتەوە تابتوانین بازرگانان لەشاری سلێمانی ئامادەبکەین بەپێی بواری پێشانگاکان.


PM:03:30:04/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌