نه‌وزاد غه‌فور: ده‌ركردنی یاسای پاراستنی به‌رهه‌می نیشتیمانی ده‌بێته‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی

جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "یاسای پاراستنی به‌رهه‌می نیشتیمانی ده‌بێته‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی له‌ كوردستاندا، هانی بازرگانان و پیشه‌سازان ده‌دات كارگه‌ی زیاتر بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانه‌ی له‌ كوردستان به‌رهه‌م ناهێنرێت له‌مه‌ودوا له‌ ناوخۆدا دروست بكرێت، واده‌كات وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دارانی ده‌ره‌كیش روو له‌ كوردستان بكه‌ن و كارگه‌كانیان لێره‌ دابنێن".

نه‌وزاد غه‌فور، بازرگانی ناسراوی شاری سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ورده‌كاری ره‌وشی بازرگانی له‌شاری سلێمانی ده‌خاته‌روو ده‌ڵێت  "دۆخی بازرگانی له‌شاری سلێمانی له‌ ره‌وشێكی باشدا نیه‌، گومركی سه‌فرا كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌ی بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كارگه‌كانی كوردستان دروست كردوه‌، ئێمه‌ وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی لابردن و هه‌ڵگرتنیداین به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه‌ و دانانی ئه‌و گومركه‌ پرسێكی سیاسیه‌ نه‌ك ئابووری".



PM:07:55:03/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌