بازرگانان داوایەک لە حەیدەر عەبادی دەکەن


لیژنەی هەماهەنگی بازرگانانی عیراق دوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەكەن تەعریفەی گومرگی نوێ‌ هەڵبوەشێنێتەوە‌و ئەو بڕیارە راست بكاتەوە چونكە لەبەرژەوەندی وڵاتانی دەرەوەدایە.

لیژنەی هەماهەنگی بازرگانانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی وڵات بێدەنگیمان هەڵبژاردوە تارۆژی دووشەمە كە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت‌و داوا بەرێز سەرۆك وەزیران دەكەین بەوێژدانەوە مافەكانمان پارێزراوبێت، چونكە ئێمە لەهەموو رویەكەوە پاڵپشتی وڵات بووین.

ئاماژیان بەوەشكردووە، داوا لەحكومەت‌و دەزگا پەیوەنیدارەكان دەكەین ئەو بڕیارە راست بكەنەوە، چونكە پێمان وایە لەبەرژەوەندی وڵاتانی دەرەوەدایە.

بەپێی زانیاریەكان، یاسای نوێی گومرگی كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەماوەی رابردوودا پەسەندی كردووە، باج لەسەر كاڵاو شمەكی هاوردە زیاد دەكات‌و  لەرۆژی 1ی 7ی 2018وە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەبەرامبەریشدا بازرگانان پێیان وایە ئەو بریارە دەبێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك‌و زیانێكی زۆر بەر هاوڵاتیان دەكەوێت، ئەوەش لەكاتێكدایە عیراق خاوەنی هیچ كارگەیەكی بەرهەمهێنان نیە. 


AM:10:01:02/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌