قەتەر لەڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە كە داهاتی ساڵانەی تاك تیایاندا بەرزە


ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕیزبەندی وڵاتان بۆ داهاتی ساڵانەی تاك بڵاودەكاتەوەو تیایدا قەتەر پێشەنگەو عێراقیش ڕیزبەندی 168ە مینی گرتووە.

بەپێی راپۆرتی ڕێكخراوەكە، داهاتی ساڵانەی تاك لە وڵاتی قەتەر 98 هەزارو 814 دۆلارەو لەدوای ئەویش وڵاتی لۆكسەمبۆرگ دێت كە داهاتی ساڵانە تیایدا 78 هەزارو 670 دۆلارە.

وڵاتی سەنغافوورە كە لەچەند رۆژی رابردووشدا بە باشترین وڵاتی گەشتیاری دەستنیشانكرا، لە ریزبەندی سێهەم وڵاتی جیهانە بۆ داهاتی ساڵانەی تاك كە 64 هەزارو 584 دۆلارە.

ئەمریكاش لە ریزبەندی شەشەم وڵاتی جیهانە كە 53 هەزارو 101 دۆلارە، كوێتیش لە ڕیزبەندی حەڤدەهەمین وڵاتی جیهانە كە داهاتی تاكەكانی لە ساڵێكدا 39 هەزارو 706 دۆلارە.

سعودیە كە بە دەوڵەمەندترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت دادەنرێت، لە ڕیزبەندی 67مین وڵاتی جیهاندایەو داهاتی ساڵانەی تاك تیایدا 15 هەزارو 353 دۆلارە، عێراقی خاوەن نەوت و دەوڵەمەند بە كانزاش، ڕیزبەندی 168مین وڵاتی جیهانی گرتووە كە داهاتی تاك تیایدا حەوت هەزارو 391 دۆلارە.


PM:12:49:30/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌