كه‌نه‌دا پێویستی به‌ 48 هه‌زار شۆفێری بارهه‌ڵگر هه‌یه‌


له‌ كه‌نه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌یان نزیكه‌ی 80 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دییه‌، به‌هۆی سه‌ختی بارودۆخی كاركردنیانه‌وه‌، كورتهێنان له‌ ژماره‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كاندا گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌رانسه‌ری كه‌نه‌دادا سێكته‌ری لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر پێویستی به‌  48 هه‌زار شۆفێره‌.

له‌ ویلایه‌تی برونسویك، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌، به‌هۆی سه‌ختی ژیان و بارودۆخی ناله‌باری كاركردنه‌وه‌، گازنده‌یان له‌ ده‌ست نه‌كه‌وتنی شۆفێر بۆ رێگا دووره‌كان هه‌یه‌.

زیادكردنی كرێكانیش نابێته‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌. ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ تازه‌ ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه‌، سه‌ره‌تا تێكڕا ساڵانه‌ 80 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دی وه‌رده‌گرن. ئه‌م مووچه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 100هه‌زار دۆلار. 

یه‌كێتی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ كه‌نه‌دا ئاشكرایكردووه‌ تا ساڵی 2024 ژماره‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێویستن ده‌گاته‌ 48 هه‌زار شوفێر.


PM:02:08:29/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 4366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌