٢٥ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران بۆخۆراک و کشتوکاڵ کرایەوە

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ ھەینی لە پایتەختی ئێران لەتاران بەشداریکرد لە کردنەوەی ٢٥ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران تایبەت بە خۆراکی و کشتوکاڵ و بەرھەمە ناوخۆیەکانی ئێران.

لەم پێشانگایەدا ١٣٠٠ کۆمپانیا بەشداریانکردووە لە ٣١ ووڵاتی جیاوازەوە, شانده‌كه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی  سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ بورهان عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و زیاتر له‌ 20 كۆمپانیایی كشتوكاڵی و بازرگانی له‌ سلێمانیه‌وه‌ چونه‌ته‌ ئێران و له‌ پێشه‌نگاكه‌دا به‌شدارن.

شایه‌نی باسه‌، پێشه‌نگاكه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ كۆمپانیا ئێرانیه‌كان به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و چه‌ندین وڵاتیش به‌شدارن.


AM:09:21:29/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌