شاندێكی یه‌كتێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان به‌شداری كۆڕبەندی كاری عەرەبی – ئەڵمانی ده‌كه‌ن


به‌ماده‌بوونی وه‌زیری پیشه‌سازی ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت و چه‌ندین وه‌زیر و بازرگان و سه‌ردامایه‌داری عه‌ره‌بی و جیهانی،  كۆڕبه‌ندی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو و شاندێكی یه‌كتێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستانیش به‌شدار بوون.

حه‌مید عه‌بدولڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''له‌  كۆڕبه‌ندی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا،  سه‌رجه‌م پێشهاته‌ ئابوورییه‌ جیهانی و ناوچه‌یه‌كان تاوتوێ كرا و به‌شدار بووان ئاشناكران به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌بواری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ده‌ستی هێناوه‌''.

حه‌مید عه‌بدولڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ''لەم كۆڕبەندەدا زیاتر لە 600 پسپۆڕ و شارەزای بواری ئابووری و خاوەن بڕیاریش ئامادەبوون، وە لە لایەن وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانی سەرپەرشتی ده‌كرا، ئێمه‌ش به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان به‌شداریمان كرد و داوامان له‌ سه‌رمایه‌دارن و بازرگانان  كرد بێنه‌ كوردستان و كارگه‌ دورست بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش له‌ كوردستان به‌رقه‌راره‌ و خاكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی''.


PM:04:40:28/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌