"سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان"

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە کۆی پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق، سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

بە هۆی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوای عێراق لە هاوینی ٢٠١٤ و دەستبەسەرداگرتنی رووبەری یەک لەسەر سێی خاکی عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی عێراق لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کە کۆپیەکی بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتووەتە لە کۆی پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق، سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی روونیکردووەتەوە، زۆرترین ژمارەی ئاوارە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان بە پلەی یەکەم پارێزگای نەینەوایە کە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسە و داوی ئەویش پارێزگای ئەنبار دێت کە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەسە و بە پلەی سێیەم پارێزگای سەڵاحەددین دێت کە زیاتر لە ٥٣٤ هەزار کەس گەڕاونەتەوە.


PM:03:01:27/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌