تمەنی ئێرانی نزمترین بەهای خۆی لە مێژوودا بەرامبەر دۆلار تۆماركرد

رۆژ لە دوای ڕۆژ ئابوری ئێرانی ڕوو لە داڕمانە و سزا ئابوریەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو وڵاتە، بەهای تمەنی ئێرانی توشی ئیفلیج بوون كردووە كە بۆیەكەم جارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بەهاكەی بۆ ئەو ئاستە دادەبەزێت.

ئێوارەی دوێنێ بەهای تمەن گەشتە 85 هەزار ڕیاڵ بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی كە ژمارەیەكی پێوانەی دابەزینی نرخی تمەنە.

جێگای ئاماە بۆ كردنە ئەمە یەكەم جارە نرخی تمەن بكاتە ئەو ئاستە نزمە، تەنانەت لە كاتی گەمارۆ ئابوریەكانی ئەوروپا و جیهان لەسەر ئێران لە كاتی سەردەمی سەرۆكایەتی ئەحمەد نەژاد لەو ئاستەدا نەبووە.


PM:03:29:25/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 1163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌