ژاپۆن زۆرترین وزەی ئەتۆمی لەسەر ئاستی جیهان بەكارهێناوە


 كۆمپانیای (بی پی) بەریتانی ئاشكرای كردووە، ساڵی رابردوو ژاپۆن زۆرترین وزەی ئەتۆمی لەسەر ئاستی جیهان بەكارهێناوەو بەراورد بەساڵی پێشتریش بەرێژەی لەسەدا 65 زیادیكردووە.

بەپێی ئامارێكی كۆمپانیای (بریتیش پترۆلیۆم)، لەساڵی 2017دا ژاپۆن 29 تێراوات لەسەعاتێكدا وزەی ئەتۆمی بەكارهێناوە، ئەو بڕەش یەكسانە بەرێژەی لەسەدا یەك پۆینت یەكی كۆی ئەو وزە ئەتۆمەی كە لەسەر ئاستی جیهان بەكاردەهێنرێت.

راپۆرتەكە رونیكردۆتەوە، لەدوای ژاپۆن پاكستان لەپلەی دووەمدا هاتووەو بەرێژەی لەسەدا 40 بەكارهێنانی وزەی ئەتۆمی زیادیكردووە، دوای ئەویش هۆڵەندا بەرێژەی لەسەدا 35 لەپلەی سێیەمدا هاتووە.


PM:12:31:25/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌