ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ى روسى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نیشته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ى روسى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى دواى زیاتر له‌ 14 ساڵ له‌ دابڕان نیشته‌وه‌.

میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كى كۆمپانیاى "رێد وێنگه‌ز"ى روسى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى نیشته‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین گه‌شتى كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانى روسیایه‌ له‌ ساڵى 2004ه‌وه‌، كه‌له‌ دواى رووخانى رژێمى پێشووى سه‌دام گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى نێوان عێراق و روسیا راگیرا. 

به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كان، فڕۆكه‌ روسییه‌كه‌ له‌ جۆرى ئێرباس 320 بووه‌، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى دومودیفوفوه‌وه‌ گه‌شتى كردووه‌. 

هه‌روه‌ك له‌ سێپتێمبه‌رى ساڵى 2017دا هێڵى ئاسمانى عێراقى دواى ساڵى دابڕان، گه‌شتێكى به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێخست.



PM:11:23:20/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌