فڕینی فرۆکەکانی كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق به‌سه‌ر ئاسمانى ئه‌وروپادا قه‌ده‌غه‌ کرا


ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌وروپا به‌پێى دواخشته‌ كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هێڵى ئاسمانى عێراق له‌ فڕین به‌سه‌ر ئاسمانى ئه‌وروپادا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

دەستەی فڕۆكه‌وانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى حوزه‌یران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ به‌هۆى پشتگوێخستنى ئه‌و هۆشداریانه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌وروپا (EASA) له‌ رێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى فڕۆكه‌وانى به‌ كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراقى داوه‌.

 لەبەیاننامەکەدا رونکراوەتەوە، نوێكردنه‌وه‌ى لیستى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌، كه‌ له‌ (2018/6/14) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رێگه‌ به‌ فڕۆكه‌كانى هێڵى ئاسمانى ده‌دات كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نى سێیه‌مه‌وه‌ فڕۆكه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌ببرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا كۆمپانیاى (ئه‌تڵه‌س جێت)ى توركى ده‌یكات و، پاره‌یه‌كى زۆریش له‌ هێڵه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت.

 ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌وروپا ساڵى 2015 به‌هۆى كه‌موكورتى له‌ پێوه‌ره‌كانى سه‌لامه‌تى فڕینى فڕۆكه‌كانى، هێڵى ئاسمانى عێراقى به‌سه‌ر ئاسمانى ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌كرد.


PM:08:35:18/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 1763 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌