ئێران ‌و عێراق ‌و ڤەنزوێلا پێشنیاری زیادكردنی بەرهەمی نەوت رەت دەكەنەوە

نوێنەری ئێران لە رێكخراوی ئۆپیك، رایگەیاند، وڵاتەكەی ‌و عێراق ‌و ڤەنزوێلا پێشنیاری زیاد كردنی بەرهەمی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئەندامی ئۆپیكەوە رەت دەكەنەوە.

حسێن كازم پور ئەردەبیلی، نوێنەری ئێران لە ئۆپیك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ، رایگەیاند: سعودیە ‌و روسیا بە تەنها ناتوانن بڕیاری زیاد كردنی بەرهەمی نەوت بدەن ‌و ئەگەر كارێكی لەو شێوەیە بكەن ئەوە رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پێشێل دەكەن.

نوێنەری ئێران دەڵێت: نەوت لە بازاڕدا كەم نیە ‌و پێویستە وڵاتانی ئۆپیك تا كۆتایی ئەمساڵ پابەند بن بە بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، هەروەها داواشی لە ئەندامانی ئۆپیك كرد، شوێن دۆناڵد ترەمپ نەكەون كە سزای بەسەر وڵاتانی ئێران ‌و ڤەنزوێلا ‌و روسیا سەپاندوە.


PM:05:58:18/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌