سعودییه‌و روسیا رێكه‌وتنێكیان له‌باره‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وته‌وه‌ واژۆ كرد


وه‌زیری وزه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند سعودیه‌ و ڕوسیا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ی ئۆپێك بۆ دیاریكردنی  به‌رهه‌می نه‌وت ڕێككه‌وتوون.

ئه‌لیكسه‌ندر نوڤاك وه‌زیری وزه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین و محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك بڕیارێكی گرنگیان داوه‌  و ڕێككه‌وتنی نێوانیان درێژكردووه‌ته‌وه‌ و  له‌ داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ كۆی گشتی بڕی خستنه‌ ڕووی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا  دیاریبكرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی به‌شدار له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا كه‌ له‌ 23ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ نه‌مسا ده‌به‌سترێت زیاتر گفتوگۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌  به‌رهه‌می نه‌وت و نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا نرخی نه‌وت  به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و ئه‌مه‌ش وای كرد وڵاتانی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت چه‌ند ڕێككه‌وتنێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م له‌ بازاڕ كرد و دواتر كاریگه‌ری دیاری هه‌بوو له‌ ئێستادا نرخی نه‌وت له‌سه‌رو 70 دۆلاره‌وه‌یه‌


PM:03:50:17/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌