وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە هەناردەی نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل زیاد بكات

وەزارەتی نەوتی عێراق  لە هەوڵی ئەوەدایە هەناردەی نەوت لە رۆژێكدا  بۆ 6 ملیۆن بەرمیل زیاد بكات.

عاسم جیهاد, وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: وڵاتەكەی  پێشتر هەناردەی نەوتی بەهۆی رێكەوتنی ئۆپیك سنورداركردبو, بەمزوانە كۆت و بەندی رێكەوتنەكە كۆتایی دێت, بەوەش بەغدا دەستی واڵا دەبێت بۆ زیادكردنی بڕی بەرهەم.

 جیهاد ئاشكرایكردوە, وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەرنامەیدایە هەناردەی نەوت  بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد بكات.

لە ئێستادا  عێراق بەهۆی رێكەوتنی ئۆپیكەوە، رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت.


PM:05:35:14/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌