یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێت

لێژنەی بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە، وەزارەتی ئەوقافیش داوا لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات ھەر کەسێک مانگی بینی، لیژنەی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بکاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی حوزەیران لە کاتژمێر٧ی ئێوارە لێژنەی بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.

ھەروەھا وەزارەتی ئەوقاف داوای لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کردووە ھەر کەسێک مانگی بینی، لیژنەی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بکاتەوە.

ھاوکات لێژنەی بینینی مانگ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بانگھێشت دەکات بۆ ئەوەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رابگەێنێ.

فەلەکناسانی وڵاتی سعودیەش پێیان وایە مانگی رەمەزان ٢٩ رۆژەو سبەی ھەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.



PM:12:38:14/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌