سووریا داوای کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان له‌ عێراق دەکات


سووریا داوا لە عێراق دەکات، دەروازەی سنووری نێوان شارۆچکەی قائیم و ئەلبوکەمال بکاتەوە.

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەڕێگەی باڵیۆزی سووریا لە بەغدا نامەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بەدەستگەیشتووە که وەزیری دەرەوەی سووریا داوا لە عێراق دەکات، دەروازەی سنووری نێوان قائیم و ئەلبوکەمالی سووریا بکاتەوە.

لە نامەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی راستەخۆی کێشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، پێش گرتن لە دەستێوەردانی وڵاتان لە کاروباری یەکتر کراوەتەوە.



PM:08:40:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌