كاروباری بازرگانی له‌ مه‌رزی باشماخ رادەگیرێت

لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، سەرجەم جموجوڵە بازرگانییەکان لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێن، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەبێت. 

لەوبارەیەوە، ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، راگەیاند، بەهۆی هاتنی رۆژانی پشووی چەژنی رەمەزان، بەپێویستی دەزانین سەرجەم هاونیشتمانیان و شۆفێرانی بارهەڵگرەكان ئاگادار بكەینەوە، لەیەكەم رۆژی جەژندا، هەموو جۆرە جموجوڵێكی بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگیرێت، بەڵام لەدووەم رۆژەوە وەك خۆی ئاسایی دەبێتەوە. 

وتیشی "هاوكات هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران لەباشماخ، لەیەكەم رۆژ و رۆژانی دواتر ئاسایی دەبێت و گەشتیاران وەك ڕۆژانی دیكە دەتوان هاتوچۆ بكەن".


PM:08:37:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌