ئێران بەهۆی كێڵگە هاوبەشەكانی له‌گه‌ڵ عێراق ساڵانه‌ پێنج ملیار دۆلار قازانج دەكات

كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران رایدەگەیەنێت بەهۆی كێڵگە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێرانەوە رۆژانە ئێران 300هەزاربەرمیل نەوت هەناردەی بازارەكانی جیهان دەكاتو ساڵانەش بەبەهای پێنج ملیار دۆلار قازانج دەكات.

ئاژانسی (ارنا)ی ئێرانی بڵاویكردوەتەوە " وەزارەتی نەوتی ئێران رۆژانە لە كێڵگەی هاوبەشی عیچراق لە رۆژئاوای روباری كارون 300هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و ئەمەش وایكردوە ساڵانە بەبەهای پێنج ملیار دۆلار قازانج بكات."

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە" ئێران لەگەڵ عێراقدا پێنج كێڵگەی نەوتی هاوبەشیان ی هەیە كەئەوانیش كێڵگەی ( مەجنون و ئەبوغەرب و بزرگان و ئەلفەكە و نەوت خانە )ننەوتی یەدەگی ئەم كێڵگانەش مەزەندە دەكرێت بە 95ملیار بەرمیل "

جێگەی ئاماژەیە عێراق و ئیچران بە دووەم و سێیەم وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێن لە ئاستی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیك)دا .


PM:02:14:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌