تره‌مپ بۆ رۆبێرت دی نیرۆ ئابوورییمان له‌ ئێستادا له‌ باشترین دۆخدایه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ وته‌ی توند كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی، رۆبێرت دی نیرۆ نیشاندا كه‌ رۆژی پێشتر له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا جنێوی به‌ تره‌مپ دابوو.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سینگاپور بۆ ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ رۆبێرت دی نیرۆ گرت كه‌ رۆژی پێشتر له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا جنێوی به‌خۆی دابوو.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "رۆبێرت دی نیرۆ كه‌ ئاستی ژیری زۆر كه‌مه‌، له‌ فیلمه‌كاندا زۆر زیاتر مسته‌كۆڵه‌ی خواردووه‌ به‌ ده‌ستی بۆكسێنه‌ره‌ راسته‌قینه‌كان. شه‌وی رابردوو ته‌ماشای به‌رنامه‌كه‌م كرد باوه‌ڕمكرد كه‌ 'گێژه‌'. وابزانم ئاگادارنییه‌ كه‌ ئابوورییمان له‌ ئێستادا له‌ باشترین دۆخدایه‌ و زۆر كۆمپانیا دووباره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان".


PM:12:39:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌