له‌وه‌ته‌ی پوتین ئۆتۆمبیلی جۆری كۆرتیج به‌كارده‌هێنی, سه‌رمایه‌داران روویان كردووه‌ته‌ كڕینی ئەو ئۆتۆمبیله‌


به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شی خسته‌ بازار له‌پرۆژه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبیلی روسی له‌ جۆری كۆرتیج كه‌ هاوبه‌شی كۆمپانیای لیمۆزینی به‌ناوبانگه‌ رایگه‌یاند، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كه‌ تادی بره‌وی زیاتر په‌یدا ده‌كات له‌ چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ چین، وتیشی له‌وه‌ته‌ی ڤیلادمێر پوتین-ی سه‌رۆكی روسیا له‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیله‌ به‌كارده‌هێنی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن ناوبانگه‌كان روویان كردووه‌ته‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیله‌. بریاریشه‌ به‌مزووانه‌ پرۆژه‌كه‌یان ئۆتۆمبیلێكی  تر به‌ناوی Aurus به‌رهه‌م بهێنی.



AM:11:02:12/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌