عەبادی پێش جەژن پارەكەی هەرێم ده‌نێرێت



سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر ناردنی 317 ملیار دینارەكەی عیراق بۆ هەرێم لەپێش جەژن و بریكاری وەزارەتی دارایی عیراقیش وادەی ناردنی پارەكە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات.

ماهر جوهان بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی بڕی 317 ملیار و 545 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی كوردستان لەپێش جەژنی رەمەزان و وەزارەتی داراییش رێوشوێنە كارگێڕییەكانی تەواو كردوە.

لەبارەی وادەی ناردنی پارەكەی بۆ هەرێم، ئەو بریكارەی وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە"ئەگەر ئەمڕۆ 11ی 6ی 2018 كاروبارە كارگێڕییەكانی بانكی ناوەندیی عیراق تایبەت بەو بڕە پارەیە كۆتایی بێت، ئەوە سبەینێ 12ی 6ی 2018 پارەكە دەگاتە بانكی ناوەندیی لە هەولێر و دواتر دەخرێتەسەر ژمارە حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێم".

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیەندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.


PM:06:09:11/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌