بانكى رافيده‌ين پێشينه‌ى تايبه‌تى 5 مليۆن و 10 مليۆنى ده‌داته‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تێك


بانكى رافيده‌ين ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى (به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و كه‌ركوك) پێشينه‌ى تايبه‌تى 5 مليۆن و 10 مليۆنى ده‌يانگرێته‌وه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يكدا بانكى رافيده‌ين ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌ گشتييه‌كانى (به‌سره‌، نه‌جه‌ف، كه‌ركوك) ئه‌وانه‌ى كارتى ئه‌ليكترۆنيان هه‌يه‌، پێشينه‌ى تايبه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌يانگرێته‌وه‌.

ده‌شڵيت، پێشنه‌كه‌ ئه‌و فه‌رانبه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كه‌له‌لايه‌ن بانكى رافيده‌ينه‌وه‌ كارتى ئه‌ليكترۆنى بانكيان ده‌ركردووه‌، له‌ بڕكه‌ى 5 مليۆن دينارى و 10 مليۆن دينارييه‌.

ئاشكراشى كردووه‌، فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كارته‌ ئه‌ليكترۆنييه‌كان، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م وێب سايتى بانكه‌كه‌وه‌ (qicard.net/moe) داواكارى پێشكه‌ش بكه‌.



PM:01:36:11/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌