خولی پێگەیاندنی تایبەت به‌ کارمەندانی ژوور به‌رده‌وامه‌


بەمەبەستی پێشخستنی توانای کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەنتەری زانیاری و گەشەپێدانی کاری ژوور خولێکی تایبەتیان بۆ کارمەندانی ژوور کردەوە.

شادان سەعید، بەڕێوەبەری بەشی سەنتەری زانیاری و گەشتپێدانی کار ''BIC'' لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانی سەنتەری زانیاری و گەشتپێدانی کار ''BIC''  وەک ڕاهێنەری بواری بەڕێوەردنی کار و ئەندامی سەنتەری ''BIC'' دەستم کرد بە وانەوەتنەوەی خولی راهێنان تایبەت بە بنەماکانی کارگیری بۆ گروپی یەک لە کارمەندانی چالاکی مالەجوانەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی.

ڕاشیگەیاند: ئەم خولە تا ٢٠١٨/٦/١١ بەردەام دەبیت و ئەم چالاکیە نوێیە زنجیرەیەک خول لە خۆدەگرێت وەک بنەماکانی بواری کارگێڕی ،کارگێڕی کار ، خزمەت گوزاری بەکاربەر و ئەتیکیەتی مامەڵە کردن لەگەل بەکاربەر و بازرگانان و پیشه‌سازان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ژوور ده‌كه‌ن، بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ، بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای کارگێری کارمەندان و بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی کارە خزمەتگوزاریەکانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی.

كارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەکارێکی گرنگ دەزانن و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری سەنتەری زانیاری ژوور دەکەن بۆ بەردەوامیدان لەم خولانە.


PM:07:24:10/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 927 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌