سماقوڵی دەبێتە ناوچەیەک بۆ گەشتوگوزار


دروستکردنی بەنداوی سماقوڵی و پڕبونی لەئاو بۆتە شوێنێکی سەرنج ڕاکێش بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیاران.

لەئێستادا ھاوڵاتیان لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ھەولێر و ڕانیە، ڕێیان دەکەوێتە ناوچەی سماقوڵی کە لە ئێستادا بەنداوەکە پڕبووە لەئاو ھاوڵاتیان دەوەستن و وێنەدەگرن و پشویەکی کورت لەوێ بەڕێ دەکەن.

بەختیار عومەر، گەنجێکە و لەگەڵ باوکیدا کاردەکات و لەسەر ئاوەکە جێگەیەکیان خۆشکردووە کەپرێکی جوانیان دروستکردووە و کورسی و مێزیان داناوە بۆ ئەو گەشتیارانەی ڕوو دەکەنە لایان ئەو وتی" لەدواێ پڕبونی بەنداوەکە ناوچەکەمان بۆتە شوێنێکی سەرنج ڕاکێش و گەشتیاری بەردەوام خەڵک سەردانمان دەکەن بەتایبەت گەشتیاران کاتێک بێرەدا دەڕۆن دەوەستن بۆ ماوەیەک لای ئێمە دادەنیشن و چا ئەخۆنەوە و ھەندێکجار سواری بەلەمیش دەبن".

توانا زاھیر لای چایخانەکەی بەختیار چای دەخواردەوە ئەو دەڵێت" ئێمە لەھەولێر گەڕاینەوە جوانی ناوچەکە و زۆری ئاوەکە وایکرد بۆستین و بۆ ماوەیەک چەند وێنەیەک بگرین و چابخۆینەوە و پاشان بڕۆین".

بەنداوی سماقوڵی لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی زۆر پڕبوو لەئاو لەئێستادا ئاوی زۆری تێدا گل دراوەتەوە و ئۆتۆمبێل بەسەر بەنداوەکەدا دەڕوات بەڵام خراپی ڕێگاکە شۆفێرانی نیگەرانکردووە.

دابان نەجمەدین کەلە شاری ھەولێر دەگەڕایەوە لەبارەی ڕێگاوبانی سەر بەنداوەکە دەڵێت" بەڕاستی زۆرم لاسەیرە ئەم حکومەتە بۆ وا کەمتەرخەمە لەبەرامبەر چاکردنی شەقامی ئەم بەنداوە کە ڕۆژانە بە ھەزارەھا ئۆتۆمبێل لێوەی ھاتوچۆ دەکات بۆ شارەکانی ھەولێر و دھۆک چەند ناوچەیەکی تر بەڵام ئەم ڕێگەیە ھەتا بڵێی خراپە زۆر بێزارکەرە لەئێستایە ئەو ھەموو خەڵکە سەردانی ئێرەدەکەن کەچی حکومەت شەقامەکە چاک ناکات".

دۆڵی سماقوڵی له‌ رووی ئیداریه‌وه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای کۆیه‌یه‌، ده‌که‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر. که‌ له‌سه‌ر رێگای گشتی هه‌ولێر / کۆیه‌یه‌، له‌ ده‌روازه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان.


PM:07:24:08/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌