ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی جی حه‌وت له‌ كه‌نه‌دا ده‌ست پێده‌كات

ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی جی حه‌وت له‌ كه‌نه‌دا ده‌ست پێده‌كات و كۆبونه‌وه‌ لوتكه‌یه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی كۆریای باكور و هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت...

ئه‌مرۆ حه‌وت وڵاته‌ پیشه‌سازیه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان له‌سه‌ر ئاستی لوتكه‌ له‌ شاری كیبیكی كه‌نه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی بازرگانی و ئه‌منی هاوبه‌شی نێوانیان تاوتوێده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ لاری كودلو گه‌وره‌ راوێژكاری ئابوری كۆشكی سپی رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ چاوه‌روانكراوی  نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جون ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جی‌ حه‌وتدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵای وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان ده‌بێت.

جی حه‌وت له‌ وڵاتانی كه‌نه‌دا - فه‌ره‌نسا - ئه‌ڵمانیا - ئیتاڵیا - ژاپۆن - به‌ریتانیا و ئه‌مریكا پێكدێت.


PM:12:39:08/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌