بانكی رافیدەین راگەیەنراوێكی لەبارەی پێشینەی خانووبەرە بڵاوكردەوە


بانكی رافیدەین راگەیەنراوێكی لەبارەی پێشینەی خانووبەرە‌و قەرزی بچووك بڵاوكردەوە‌و ئاشكرای دەكات: لەمانگی نیساندا قەرزیان بە سەدان كەس بەخشیووە، كە بەشێكیان قەرزی 50 ملیۆن دیناری بوون بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بانكی ڕافیدەین، لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا 861 مامەڵەی وەرگرتنی قەرزیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش 271 هاوڵاتی داوای قەرزی 50 ملیۆن دیناریان كردووە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون‌و پارەكەیان وەرگرتووە، بەپێی رێنماییەكانیش هەر هاوڵاتیەك پارچەیەك زەوی هەبێت‌و لە 50 مەتر دووجا كەمتر نەبێت، دەتوانێت داوای پێشینەی خانووبەرە بكات. 

هەروەها 135 هاوڵاتیش داوای قەرزیان كردووە بۆ ئەوەی یەكەی نیشتەجێبوون لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بسمایە بكڕن. 

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: لەمانگی نیساندا 395 هاوڵاتی داوای قەرزی بچووكیان كردووە كە بڕەكەی بۆ هەر كەسێك 15 ملیۆن دینارە. جگە لەوەش 61 پزیشك‌و مامۆستا داوای وەرگرتنی قەرزیان كردووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی‌و ئەوانیش پارەكەیان بۆ خەرجكراوە.


PM:08:08:06/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌