كۆمپانیای فۆرد نوێترین پیكابی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

"فۆرد" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2018 نوێترین و یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پیكابه‌كانی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

كۆمپانیای فۆردی ئه‌مه‌ریكی بۆ ساڵی 2018 نوێترین پیكابی به‌ناوی "F-150 XL" ه‌وه‌ خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، فۆرد ئه‌م پیكابه‌ نوێیه‌ی زۆر به‌شێوازێكی جوان دیزاین كردووه‌ و هێز و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ داناوه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ ببێت به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پیكابه‌كانی دنیا.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پیكابه‌وه‌ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات، كه‌ ئه‌م پیكابه‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 560 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه‌ و شه‌ش پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م پیكابه‌ خاوه‌ن شه‌ش گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م پیكابه‌ ده‌گاته‌ 27 هه‌زار و 705 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 

 


PM:10:38:02/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌