توركیا هه‌وڵی ڕێگری له‌ دابه‌زینی به‌رده‌وامی لیره‌ ده‌دات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ناجی ئه‌قبال وه‌زیری دارایی توركیا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی توركیا ڕێوشوێنی توند به‌رانبه‌ر به‌ سیاسه‌تی دارایی ده‌گرێته‌به‌ر، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی دراو پێڕه‌وی كرد.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری وه‌زیری دارایی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نكه‌ره‌ هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ چاكسازیكردن له‌ سیاسه‌تی دارایی وه‌ك چۆن به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی دراو ئه‌نجامی دا. گوتی زۆر گرنگه‌ كه‌ ئه‌م دوو سیاسه‌ته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بگونجێنین و هاوته‌ریبی یه‌كتر بن.

ئه‌قبال له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنیBloomberg HT ڕای گه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی توركیا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سكه‌وته‌كانی بۆ سێ خاڵ به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی فرۆشی لیره‌ زیاد بوو.

زیاتر وتی، به‌گوێره‌ی پێوانه‌كانی دووباره‌ چاكسازیكردن له‌ یاسای قه‌رز و لێخۆشبوون داهاتی لیره‌ بۆ40 تا 45 ملیار لیره‌ زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مه‌ترسی له‌سه‌ر بودجه‌ی توركیا نه‌هێڵێت.

ئه‌م لێدوانانه‌یش دوای ئه‌وه‌ دێن كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نرخی لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیبوو به‌جۆرێك زیانی زۆری به‌ ئابووری وڵاته‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و تا ئێسته‌یش نرخی لیره‌ له‌وپه‌ڕی دابه‌زین و هه‌ره‌س دایه‌ و شاره‌زایانی ئابووری هۆشداری ڕوودانی كاره‌سات و داته‌پینی گه‌وره‌ له‌ ئابووری توركیا ده‌كه‌ن.



PM:06:01:31/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌