دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەوەزارەتی گواستنەوە سەندرایەوە


ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەسەڵاتی فڕۆكەوانی لەوەزارەتی گواستنەوە جیاكردەوەو خستیە سەر ئەنجومەنەكە.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەوەزارەتی گواستنەوە جیاكراوەتەوەو خراوەتە سەر ئەنجومە وەزیران.  

دەشڵێت: بڕیارەكە بەپێی حكومەكانی ماددەی 33 لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 9ی ساڵی 2018 دێت كە بەپێی حكومەكانی ماددەكە ئەنجومەنی وەزیران بۆی هەیە لەسەر پێشنیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتەی وەزارەتەكان دابڕێژێتەوە لەڕێی تێكەڵاوكردنی بەشەكانیانەوە، لەوانەش كۆمپانیا گشتییەكان لەگەڵ فەرمانگەكان یاخود گۆڕینی لایەنی پەیوەندیداریان یان گواستنەوەیان و دەستنیشانكردنی ئەركەكانیان یان هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەشانە كە ئەویش یاسایەكە دوای یاسای وەزارەتی گواستنەوە ژمارە 8ی ساڵی1994 و یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی ژمارە 148ی ساڵی 1974 دەرچووە.

رونیشیكردۆتەوە: بڕیاری جیاكردنەوەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەوەزارەتی گواستنەوەو گرێدانی بەئەنجومەنی وەزیرانەوە هیچ پەیوەندی بەپرسی راسپاردن یاخود كۆتایهێنان بەڕاسپاردنی عەباس عومرانەوە نیە بەو پێیەی فەرمانی ئاماژە پێدراو لەچوارچێوەی تایبەتمەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندایە بەوپێیەی بەرپرسی راستەوخۆی جێبەجێكردنی سیاسەتی گشتی دەوڵەتە.


PM:04:17:30/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌