ساڵانە پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە جیهان مار پێوەیان دەدات

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە کە ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە جیهان مار پێوەیان دەدات.

هەر لە هەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە کە لەو ژمارەیە ساڵانە ١٣٨ هەزاریان گیان لە دەستدەدەن و ٤٠٠ هەزاریش بەهۆی پێوەدانەکەوە دووچاری لەدەستدانی ئەندامێک یا زیاتر دەبن لە لەشیان.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە لە هەواڵەکە تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە نیوەی زیاتر لەو کەسانەی کە بەهۆی مار پێوەدانەوە گیانلەدەستدەدەن، لە هیندستانن.

لە هەواڵەکە جەخت لەوە کراوەتەوە کە هۆکاری زۆری گیانلەدەستانی ئەو هاووڵاتیانەی مار پێوەیان دەدات لە هیندستان خێرا بە دەمەوەنەهاتنی بریندارەکە و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی تەندروستی بە پێی پێویست.


PM:12:14:26/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌