سه‌روه‌تی شاژن ئه‌لیزابێس به‌ 470 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنێت

شاژن ئه‌لیزابێس و شازاده‌ چارلزی كوڕی داهاتی سه‌ره‌كیان له‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها له‌و موڵك و پرۆژانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ حكومه‌ته‌وه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تی تێچووی گه‌شته‌كانی خێزانه‌كه‌و تێچووی پاراستن و ئاسایش داده‌پۆشێت، هه‌روه‌ها موچه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌م پاڵپشتیانه‌ له‌ ساڵی 2016 تا 2017 گه‌یشته‌ 58 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.

هه‌روه‌ها خێزانی شاهانه‌ هه‌ژمارێكی بانكی به‌ناوی Duchy of Lancaster پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر موڵك و وه‌به‌رهێنانی بازرگانی و كشتوكاڵی و خانووبه‌ره‌ كه‌ مێژووی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی 1265.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی شاهانه‌ ساڵانه‌ به‌بڕی 26 ملیۆن دۆلار پاره‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ خه‌رجی تایبه‌تی خێزانی به‌كاردێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك خه‌رجی گشتی وه‌ك گه‌شتكردنی كه‌سێك به‌ناوی شاژن به‌ گه‌شتێكی ره‌سمی.

هه‌روه‌ها شاژن چه‌ندین موڵكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ وه‌ك قه‌ڵای بالمۆرال له‌ سكۆتله‌ندا و موڵكی ساندرینگام له‌ ئینگلته‌را.

به‌گشتی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ماددی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ به‌و رێژه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند نین كه‌ خه‌ڵك پێشبینی ده‌كات.


PM:02:52:25/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 922 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌