بەغدا 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی خێزانە زیانلێكەوتووەكانی خورماتوو تەرخان دەكات

بەغدا زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی خێزانە زیانلێكەوتووەكانی خورماتوو تەرخان دەكات.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عیراقەوە ئاشكرایكرد: حكومەتی عیراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووی دانیشتوی خورماتوو كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زیانی ماددییان بەركەوتووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: حكومەتی عیراق وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی سەرپشك كردووە بۆ ئەو كارە و بڕی 541 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی زیانلێكەوتوو لەرووی ماددیەوە كە بەشێكی زۆریان خانوو و دوكان و موڵك و ماڵەكانیان لەخورماتوو سوتێنراون و خێزانەكانیش روویان لەناوچەكانی تر كردووە كە زۆربەی زۆری زیانلێكەوتووەكانی قەزای خورماتوو لە پێكهاتەی كوردن.


PM:02:04:22/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌