كۆمپانیای هۆندا پیكابێكی به‌هێز و ناوازه‌ی خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌


كۆمپانیای هۆندا یه‌كێكه‌ له‌ باشترین و به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌ دنیادا كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیان ده‌كه‌وێته‌ وڵاتی ژاپۆن بۆ ساڵی 2018 نوێترین و یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پیكابه‌كانی خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌.

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی له‌ ساڵی 2018 دا پیكابێكی نوێ جۆری"Ridgeline" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه‌ دروست كردووه‌ و خستوویه‌ته‌ بازاره‌كانی دنیاوه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ پیكابه‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌‌ و هێزێكی زۆری بۆ داناوه‌ بۆیه‌ بووته‌ جێگای سه‌رنجی كریارانی ئه‌م جۆره‌ پیكابانه‌.

كۆمپانیای هۆندا له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پیكابه‌وه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م پیكابه‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 650 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه‌ و هه‌شت پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن هه‌شت گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 29 هه‌زار و 730 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 



PM:08:06:21/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 894 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌