بڕێكى زۆر هيرۆين ده‌ستى به‌سه‌رداگيرا

ده‌سته‌ى گشتى گومركی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ينى رايگه‌ياند، به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگريدا، توانيويان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆرى ماده‌ى هۆشبه‌رى هيرۆين دا بگرن.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌سته‌ى گشتى گومركی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 18ى ئايار، له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سر به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگريدا توانراوه‌، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ردا بگيردرێت، كه‌ پێده‌چێت له‌ جۆرى هيرۆين بێت.

ده‌شڵێت، بڕى ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌ره‌ نزيكه‌ى (450 كغم) ده‌بێت، له‌ژێر باره‌ مۆزدا شاردراوه‌ته‌وه‌، كه‌له‌ وڵاتى ئيماراتى عه‌ره‌بىييه‌وه‌ بۆ عێراق هاتووه‌.


PM:06:47:18/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌