نرخی به‌نزین لە وێستگەكانی سوتەمەنی هەرێم رووی لەبەرزبونەوە كردوە


بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی جیهانی و  هاوردەكردنی بەرهەمەكەی  لەدەرەوە نرخی بەنزین لە وێستگەكانی سوتەمەنی هەرێم رووی لەبەرزبونەوە كردوە و بۆ هەر لیترێك 25 دینار زیادیكردوە .

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزینیش  سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە رێگەی لیژنە تایبەتەكانیانەوە بەدواداچونیان بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین كردوەو بۆیان دەركەوتووە كە بۆهەر لیترێك (25) دیناری چۆتەسەر.

وتیشی:  بەزبونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بەنرخی جیهانی نەوت و بۆرسەی جیهانیەوە هەیەو لەبەرئەوەی بەنزینیش لەدەرەوە هاوردە دەكرێت و بازاڕی ئازادە، ناتوانین هیچ فشارێك بكەین بۆ ئەوەی نرخەكەی دابەزێت.

ئاشكراشیكرد كە لەرابردوودا باس لەوە كراوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە بتونرێت لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بەنزین رەوانە بكرێت و  ئەگەر ئەوكارەش  بكرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی دەبێت.


PM:01:18:18/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌